بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی نووسینگەی ئایەتوڵا خامنەیی، شەوی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ و ڕستەیەکی بە زمانی عێبری بڵاو کردۆتەوە.
لە هەمان کاتدا کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە کۆنگرەی ئەمریکادا دەرکەوت، ئەم ڕستەیە کە پێشتر ڕێبەری باڵای ئێران لە لێدوانێکیدا وتبوویان لە سەر لاپەڕەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بە زمانی عیبری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکرایەوە.
ڕێبەری شۆڕش جەختیان لەوە کرد بوو: هێزی بەرخۆدان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر خۆی نیشان دەدات.
ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادی کرد: دەزگایەکی زەبەلاحی سەربازی، سیاسی و ئابووری وەک ئەمریکا بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ تاقمی حەماس لە پشت زایۆنیستەکانەوە وەستاوە و شەڕ دەکات و نەیانتوانی بیانخەنە سەر ئەژنۆ.
Your Comment